شاره کم سنه  sanandaj blog

شاره کم سنه sanandaj blog

nasina kurd u kurdistan
شاره کم سنه  sanandaj blog

شاره کم سنه sanandaj blog

nasina kurd u kurdistan

ترجمه شعر پاییز ماموستا گوران


پائیز
پائیز
عروس موی زرد
من غمگین و تو رنجیده
هر دو هم‌دردیم
من اشکم و تو بارانی 
من نفسم و تو باد سردی
من اندوه و تو ابر گریانی
پائیز
 پائیز 
سینه و گردن عریان
من غمگین و تو رنجیده
هر دو با هم
هرگاه که گلی پژمرده شود
ما می‌گرییم
آنگاه که درختی از ریشه‌اش جدا شود
ما می‌گرییم
پرندگان که کوچ می‌کنند ما می‌گرییم 
گریه کن 
اشک‌هامان را نزداییم
هرگز
هرگز
پائیز
 پائیز

پاییز ماموستا گوران

              پاییز! پاییز!

               بووکی پرچ زەرد،

              من مات ، تۆ زیز:

               هەردوو هاو دەرد!

              من فرمێسکم ،تۆ بارانت؛

               من هەناسه م، تۆ بای ساردت؛

              من خەم، تۆ هەوری گریانت

              دوایی نایە:دادم ،دادت،

             هەرگیز ،هەرگیز،

              پاییز!پاییز!

 

              پاییز!پاییز!

            شان و مل ڕووت،

            من مات ،تۆ زیز،

            هەردووکمان جووت،

            هەرچەند گوڵ سیس ئەبی بگریین

             ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگریین،

             پۆلی باڵدارئەفڕێ بگریین،

            بگریین...بگریین...چاومان نەسڕین،

               هەرگیز ،هەرگیز،

                                 پاییز! پاییز! 

منی ڕێبوار زۆر تینوومه
هه‌زار ساڵه ڕێگا ده‌بڕم
په‌یتا، په یتا هه‌نگاو ئه‌نێم
ئاوه – ئاوه
ئه‌رێ هه‌ی ئاو!
باخه‌وانی دڵه‌کەم به
با هوڵم و بۆق نه‌مژاکێنێ
ئه‌رێ هه‌ی ئاو
هه‌ی نامه‌ردی بێ تام و بۆ
له نێو ناخی کام جه‌للاده‌و
دیته ده‌رێ
وا ئه‌ونده سزام ئه‌ده‌ی
ئاااااا منی ڕێبوار زۆر تینوومه
ئاوه ئاوه؟
وا هیچ کاتێ پێ نه‌گه‌یشتم
ئه‌هوەن دەڕۆم
هێمن ده‌چێ
پا هه‌ڵ ده‌گرم
ئه‌و غار ئه‌نێ
ئاخۆ بڵێی ڕۆژێک وا بێ
من تینوویم له ئاو بشکێ
یان ئه‌م ڕێگا هه‌ر ڕێگایه و
منی بێ کەس هه‌ر ڕێبوارم و
هه‌موو ئاوێ هه‌ر سه‌راوه .....
عه‌دنان به‌رزنجی

از ماموستا نالی


عاشقی بی دل ده نالی مه یلی گریانی هه یه

بی شکه هه وره تریشقه تاوی بارانی  هه یه

چاوی من ده م ده م ده ریژی آوی سافو خوینی گه ش

دا بلین ده ریای عومانه دورو مه رجانی  هه یه

په رچه می روت داده پوشی پیچی زولفی پیچه یه

دا به روژیچ پی بلین شه معی شه بستانی  هه یه

آسمانی حوسنی مه حبوبم له ابرو و زولفو  روو

دوو هیلال و دوو شه و و دوو ماهی تابانی  هه یه 

هه ر له بت یا سینه شت هه ر دوو به ده رخه تدا بلین

له علی رومانی هه یه یا له عل و رومانی  هه یه

وه حشیه لیمان له به ر ته عنه ی ره قیبی سه گ سیفه ت

راسته هه ر زی روحی بو وسواسه شه یتانی هه یه

دل موشه به ک بوو له به ر ایشانی نیشانی مو ژه ت

حه یفه قوربان آخر ام نیشانه یی شانی هه یه

له حزه ییک وو له محه یک چاوم به چاوی ناکه وی

کی ده لی وه حشی غه زاله مه یلی اینسانی هه یه

تو اگر هه ستی له جی راوستی دیو و کافریش

دین ده لین به خوا قیامت راسته استانی  هه یه

فارس و کورد و عه ره ب هه ر سیم به ده فته ر گرتو وه

*نالی*تمرو حاکمی سی مولکه دیوانی  هه یه