ناڵەی جودایی
ماموستا هیمن
ساقیا ! وا باده‌وه، وا باده‌وه
ڕوو له لای من که به جامی باده‌وه
موشته‌ری وه‌ک من له مه‌یخانێ که‌من
زۆربه‌یان شاد و به که‌یف و بێ خه‌من
مه‌ی حه‌رامه بۆ سه‌هه‌نده و بێ خه‌مان
مه‌ستی بێ خه‌م بۆچی بگرن ئیخه‌مان ؟
ئه‌م شه‌رابه تاڵه ده‌رمانی خه‌مه
لێی حه‌رام بێ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ردی که‌مه
ئه‌م شه‌رابه ئاڵه بۆ بێ ده‌رد نی یه
لێی حه‌رام بێ ئه‌و که‌سه‌ی ڕه‌نگ زه‌رد نی یه
بۆ که‌سێکه مه‌ی ، چزیلکی پێوه نێ
بۆچی ملهوڕ لێره بینی پێوه نێ ؟!
بۆ که‌سێکه مه‌ی : که ده‌ردی کارییه
بێ خه‌مێک بیخواته‌وه ، زۆردارییه
بۆ که‌سێکه مه‌ی : دڵی پڕ بێ له داخ
بۆچی لێی بخواته‌وه به‌رزه ده‌ماخ ؟!
ئه‌و که‌سه‌ی بێ که‌س نییه و خانه خه‌راپ
ده‌ک به ژاری ماری بێ باده و شه‌راب !
ئه‌و که‌سه‌ی نه‌یچێشتووه ده‌ردی ژیان ؛
ئه‌و که‌سه‌ی نه‌یدیوه ئێش و برک و ژان ،
ئه‌و که‌سه‌ی نه‌کرا نیشانه‌ی تیری خه‌م ،
شانی دانه‌خزا له‌بن باری سته‌م ،
ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ستی به زۆرداری نه‌کرد ،
تیخی زۆرداری برینداری نه‌کرد ،
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستی له ئه‌وکێ به‌ر درا ،
ئه‌و که‌سه‌ی دوژمن له ماڵی ده‌رکرا ،
ئه‌و که‌سه‌ی نه‌یبینی هاتی دوژمنی ،
نیری یه‌خسیری له ئه‌ستۆ داڕنی ،
ئه‌و که‌سه‌ی هێنده نه‌بوو زویر و زگار ،
وا نه‌که‌وته به‌ر چه‌پۆکی ڕۆژگار ،
ئه‌و که‌سه‌ی نه‌یهاڕی به‌رداشی زه‌مان ،
ئه‌و که‌سه‌ی « زیڕه‌ی نه‌گه‌ییه ئامان » « له فۆلکلۆره‌وه وه‌رگیراوه.»
ئه‌و که‌سه‌ی دووریی عه‌زیزانی نه‌دی ،
تیر و تانه‌ی بێ ته‌میزانی نه‌دی ،
تۆزی به‌دبه‌ختی له سه‌ر شانی نه‌نیشت ،
لێی نه‌گیرا ده‌ور و پشت و چوار ته‌نیشت ،
بۆ ده‌بێ بێت و بکا مه‌یخانه ته‌نگ ؟!
شوێنی دیکه زۆره بۆ گاڵته و جه‌فه‌نگ ..
ئه‌و کوڕه‌ی هێشتا له ژوانێ ڕێی هه‌یه ،
سه‌یره زۆر سه‌یره که ئالووده‌ی مه‌یه .
ئه‌و که‌سه‌ی ڕاوی نه‌نێن لێره و له‌وێ ،
ئه‌و کوڕه‌ی ماچی کچانی ده‌س که‌وێ ،
ئه‌و کوڕه‌ی دۆی داوه‌تێ ده‌ستی ده‌نێ ،
بێته ئێره چۆنه هه‌ی دێی ناکه‌نێ !
ئه‌و که‌سه‌ی « ده‌ستی له مه‌مکان گیر ببێ » « له فۆلکلۆره‌وه وه‌رگیراوه . »
ئه‌و که‌سه‌ی « تفڵی دڵی بۆ ژیر ببێ » ، « له فۆلکلۆره‌وه وه‌رگیراوه . »
ئه‌و که‌سه‌ی په‌نجۆڵه بکوشێ جار و بار ،
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستی بگاته گه‌ردنی یار ،
ئه‌و که‌سه‌ی ڕامووسێ کوڵمه‌ی تاس و لووس ،
ئه‌و که‌سه‌ی تێی هه‌ڵنه‌دابێ چاره‌نووس ،
ئه‌و که‌سه‌ی بمژێ خوناوه‌ی گه‌رده‌نێ ،
کوفره یه‌ک قه‌تره شه‌رابی گه‌ر ده‌نێ ..
ئه‌و که‌سه‌ی ئاسووده و خۆش ڕایبوارد ،
قه‌ت خه‌می یه‌خسیر و کۆیلانی نه‌خوارد ،
یه‌ک له ماڵێ چاو‌ڕێی بێ بێته‌وه،
ده‌رکی نێو ماڵێکی لێ بکرێته‌وه ،
خه‌م ڕه‌وێنێک گوێ بداته ڕازی ئه‌و ،
نازه‌نینێک بێ بکێشێ نازی ئه‌و ،
بگرێ په‌نجه‌ی نه‌رم و نۆڵی ناسکێ ،
بۆی کرابێته سه‌رینێ، باسکێ ،
هه‌یبێ هێز و گورد و تین و تاو و گوڕ
ڕۆژگاری ڕه‌ش نه‌بێ، به‌ختی مگوڕ ،
ئه‌و که‌سه جێگای له مه‌یخانێ نی یه .
ئه‌و که‌سه باده و شه‌رابی بۆ چی یه ؟!
ساقیا ، وا وه‌رگه‌ڕێ ، وا وه‌رگه‌ڕێ !
ڕوو له لای من که، مه‌چۆ بۆ سه‌رپه‌ڕێ ..
له‌نگه‌رێ بگره ، مه‌به وا به‌رزه فڕ
بێنه بۆمن ، بێنه بۆمن ، جامی پڕ
مه‌ی حه‌ڵاڵه بۆ منی وێرانه ماڵ
بۆ منی سه‌رگه‌شته وو ڕووت و ڕه‌جاڵ
بۆ منی بابرده‌ڵه‌ی گرده‌نشین
بۆ منی دڵ پڕ له ناسۆر و برین
بۆ منی ئاواره وو دووره وه‌ته‌ن
بولبولی بێ به‌ش له گوڵزار و چه‌مه‌ن
په‌ڕ وه‌ریوی، باڵ شکاوی، ده‌نگ بڕاو
بێ بژیوی، به‌ش خوراوی ، ده‌رکراو
پیری زورهانی ، که‌نفتی، ده‌ربه‌ده‌ر
دیده‌سووری ، دڵ مه‌کۆی ده‌رد و که‌سه‌ر
داته‌پیوی، بێ په‌سیوی بێ قه‌رار
بێ که‌سی ، ده‌سته‌شکاوی ، کۆڵه‌وار
لێوبه‌باری، ده‌رده‌داری، ڕه‌نجه‌ڕۆ
شاعیری جوانی په‌رستی دڵ به سۆ ..
ساقیا ! بۆ کوێ ده‌چی ، بۆ کوێ ده‌چی ؟
تۆش له به‌ر ئه‌و ملهوڕانه ملکه‌چی ؟
تۆش به ڕه‌نگ و بۆی ئه‌وان خواردت فریو ؟
چاوی تۆشی هه‌ڵفریواند زێڕ و زیو
تۆش ده‌گوڕیه‌وه ده‌گه‌ڵ گه‌وهه‌ر هونه‌ر ؟
که‌نگێ گه‌وهه‌ر جوانی کردن به‌خته‌وه !
زێڕ به‌ڵایه، بێ وه‌فایه ده‌وڵه‌مه‌ند
هه‌ر هونه‌ر نه‌مره، هونه‌روه‌ر مه‌رد و ڕه‌ند
«چڵکی ده‌سته ماڵی دنیا» وه‌ک ده‌ڵێن « له فۆلکلۆره‌وه وه‌رگیراوه . »
ماڵ په‌رست په‌یمان شکێنه و بێ به‌ڵێن
قه‌دری جوانی کوا ده‌زانێ ماڵ په‌رست !
جوان په‌رسته پیری خاوه‌ن زه‌وق و هه‌ست
نا مه‌چۆ ، جوانێ مه‌چۆ ، واوه مه‌چۆ !
تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مه‌خۆ !
ئه‌و هه‌وه‌سبازانه جێی متمانه نین
هه‌ر ده‌زانن گوڵ چنین و به‌ی ڕنین
وا وه‌ره، ده‌ی وا وه‌ره ، نێزیک به لێم
بمده‌یه مه‌ی ، بمده‌یه مه‌ی تا ده‌ڵێم :
« مست مستم ساقیا، دستم بگیر !
تا نیفتادم زپا دستم بگیر » « نیوه‌ی ئه‌م به‌یته، هی شاعیرێکی فارسه و نیوه‌ی تری هی مه‌ولانا
جه‌لاله‌دین مه‌وله‌ویی به‌لخی یه .»
جا که سه‌رخۆش بووم به ده‌نگێکی نه‌وی
بۆت ده‌ڵێم ئه‌و شیعره به‌رزه‌ی (مه‌وله‌وی)
«بشنو از نی چون حکایت می‌کند
از جدائیها شکایت می‌کند »
« ئه‌م به‌یته ، هی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی مه‌وله‌ویی به‌لخی یه .»
گوێم ده‌یه ئه‌ی دیده مه‌ستی قیت و قۆز !
تا بناڵێنم وه‌کوو بلوێر به‌سۆز
نابێ قه‌ت ناڵه‌ی جودایی بێ ئه‌سه‌ر
جا چ نه‌ی بیکا چ پیاوی ده‌ربه‌ده‌ر
بۆیه ناڵه‌م تێکه‌ڵی نه‌ی کردووه
شیوه‌نێکم پێیه نه‌ی نه‌یکردووه
لێم گه‌ڕێ با ده‌ربڕم سۆزی ده‌روون
لێم گه‌ڕێ با هه‌ڵوه‌رێنم ئه‌شکی ڕوون
شیوه‌نی من شیوه‌نی ئینسانی یه
بانگی ئازادی و گرۆی یه‌کسانی یه
شیوه‌نی من شینی کوردی بێ به‌شه
ئه‌و گه‌له‌ی حاشا ده‌که‌ن لێی و، هه‌شه
با له زارم بێته ده‌ر پشکۆی شیعر
با فراوان تر بکه‌م ئاسۆی شیعر
پارچه گۆشتێکه دڵی من، ڕوو نییه
ناڵه ناڵی من دره‌نگه ، زوو نییه
ده‌ردی دووری .. ده‌ردی دووری کوشتمی
ده‌ردی وشیاری و سه‌بووری کوشتمی
یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شه‌و
لێی حه‌رام کردم قه‌رار و خورد و خه‌و
خه‌م ڕه‌وێنێک لێره من ناکه‌م به‌دی
چۆن په‌نا بۆ مه‌ی نه‌به‌م ساقی! ئه‌دی!؟
نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم
ڕوو له هه‌ر لایه‌ک ده‌که‌م نامۆیه بۆم
نابینم جێ ژوان و که‌ونه لانی خۆم
شه‌و ده‌کێشم شه‌ونخوونی و بێ خه‌وی
ڕۆژ ده‌چێژم ده‌رد و داخی بێ ئه‌وی
چۆن نه‌ناڵێ ئه‌و دڵه‌ی پڕ هه‌ستی من ؟!
چۆن له ئه‌ژنۆ ببنه‌وه دوو ده‌ستی من ؟!
چۆن نه‌ناڵێ ئه‌و دڵه ئه‌نگاوته‌یه ؟!
به‌رد له به‌ردی بێته‌وه ده‌نگی هه‌یه
ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووه
هه‌رچی خۆشم ویستووه جێم هێشتووه
هه‌ڵبڕاوم من له یاری نازه‌نین
ده‌رکراوم من له خاکی دڵ‌نشین
بوومه ئاواره و په‌ڕیوه دوور وڵات
که‌وتمه نێو ورده داوی ڕێی نه‌جات
به‌کره شۆفاره ئه‌وه‌ی مووخه‌ی چنیم
زێی مه‌م و زینان وڵاتی لێ ته‌نیم
که‌وتمه نێو چاڵی دیلی وه‌ک (مه‌م)ێ
(یایه زین) له کوێیه هاواری که‌مێ !
کوا (قه‌ره تاژدین) ، (چه‌کۆ) و (عرفۆ) له کوێن؟!
بێنه هانام وه‌ک پڵینگی چه‌نگ به‌خوێن.
(لاس)ه شۆڕێک بووم غه‌نیمی دوژمنان
ئێسته ئه‌نگواوم به تیری چڵکنان
وام به ته‌نیایی له نێو خوێناو شه‌ڵاڵ
کوانێ عێل و کوانێ (خانزاد) و (خه‌زاڵ) ؟!
زۆر له‌مێژه ناره‌ناری منی نه‌بیست
هه‌روه‌کوو (شه‌مزین)، (شه‌میله)ی خۆش ده‌ویست
وه‌ک (سیامه‌ند)ێ له چۆڵ و به‌نده‌نێ
جه‌رگی له‌ت کردووم په‌لی داره به‌نێ
شه‌تڵی جواناوم منی سارده برین
کوا (خه‌ج)م تا بۆم بگێڕێ گه‌رمه شین ؟!
مانگی «کانوونێ به چلوان ده‌رکرام » « ئه‌م تاکه ، له به‌یتی برایمۆک وه‌رگیراوه .»
وه‌ک (برایم) له‌و وڵاته ڕاونرام
کوا (په‌ریخان) به‌ند و باوم بۆ بڵێ ؟!
بۆ نه‌سووتێم نه‌بمه پۆلووی سه‌ر کڵێ ؟!
ئه‌و له زۆزان، من له ئارانێ ده‌ژیم
کێ ده‌ڵێ ئه‌منیش (وه‌لی دێوانه ) نیم ؟!
کورده‌واری ، ئه‌ی وڵاته جوانه‌که‌م !
ڕۆڵه‌که‌م ! خێزانه‌که‌م ! باوانه‌که‌م !
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌ت له بیرم ناچنه‌وه
ئێسته بم بینن ئه‌رێ ده‌مناسنه‌وه ؟
ڕۆژگار هاڕیومی وه‌ک ئه‌سپۆنی ورد
هێز و توانای لێ بڕیوم ده‌رده کورد
بوومه گه‌پچاڕ و ده‌کا گاڵته به من
ئه‌و ڕمووزنه‌ی زه‌نده‌قی چوو بوو له من
ئه‌ی ڕه‌فیقان، ئه‌ی عه‌زیزانی وڵات !
ئه‌ی برای هاوسه‌نگه‌ری جه‌رگه‌ی خه‌بات !
گه‌ر ده‌ناڵێنم ، ئه‌من په‌ک که‌وته نیم
تێده‌کۆشم بۆ وه‌سڵ تاکوو ده‌ژیم
کۆششی من زۆر به جێیه و زۆر ڕه‌وا
چونکه قانوونی ته‌بیعه‌ت وایه ، وا :
«هر کسی کو دوور ماند از اصل خویش
باز جوید روزگار وصل خویش »
« ئه‌م به‌یته هی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی مه‌وله‌ویی به‌لخی یه . »
ڕێگه ده‌بڕم ، کوانی هه‌نگاوم شله
ڕاسته بێ هێزم، ده‌که‌م ئه‌مما مله
هه‌ر ده‌پێوم کێو و شاخ و چۆڵ و ده‌شت
دێم به‌ره‌و کوێستان به‌ره‌و باخی به‌هه‌شت
دێم به‌ره‌و زیخ و چه‌و و کانیاوی خۆم
چۆن له‌وانه وه‌رده‌گێڕم چاوی خۆم
دێم به‌ره‌و ئه‌و دار و به‌رد و به‌نده‌نه
دێم به‌ره‌و ئه‌و باخ و مێرگ و چیمه‌نه
دێم به‌ره‌و زوورک و ته‌لان و که‌ند و له‌ند
دێم به‌ره‌و بژوێن و زه‌نوێر و زه‌مه‌ند
دێم به‌ره‌و پاناوک و هه‌وراز و نشێو
دێم به‌ره‌و ئه‌شکه‌وت و زه‌ندۆڵ و په‌سێو
دێم به‌ره‌و به‌فر و چلووره و به‌سته‌ڵه‌ک
دێم به‌ره‌و شیخاڵ و ڕێچکه و ڕه‌شبه‌ڵه‌ک
دێم به‌ره‌و لێڕ و چڕ و به‌ستێن و چۆم
دێم به‌ره‌و هه‌ڵدێر و گێژ و به‌ند و گۆم
دێم به‌ره‌و هۆبه و هه‌واری با سه‌فا
دێم به‌ره‌و لادێ، به‌ره‌و کانگای وه‌فا
دێم ببینم نیشتمان و زێده‌که‌م
دێم ببینم خزم و کاک و دێده‌که‌م
دێم و ده‌گرم بازی بێری شۆخ و شه‌نگ
دێم و ده‌گرم ده‌ستی دۆی جوان و چه‌له‌نگ
دێم گراویی خۆم له باوه‌ش وه‌رگرم
دێم نه‌هێڵم به‌رهه‌ڵست و به‌رگرم
دێم و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی کوێستانی کورد
دێم و ده‌چمه شه‌وڕنی بێستانی کورد
دێم و ده‌شکێنم له‌وێ جامی شه‌راب
ماچی شیرین نایه‌ڵێ تامی شه‌راب
دێم و ناترسم له په‌رژینی به (زی) زی ( دڕوو ،دڕک )
هه‌ر په‌ری سه‌رکه‌وت و دێوه‌زمه به‌زی
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم
دێم هه‌تا هه‌مبێ بڕست و بیر و هۆش
گه‌ر گلاشم ، کورده‌واری و ئێوه خۆش
ئه گر چی شه و دره نگه ساقی بوم تیکه که میکی تر
که وا ئه مشه و سه ر ی هه لدا له نا خمدا خه میکی تر
له باده ئه م ژه مه تیر که منی تینوی جگه ر سووتاو
به چی دیاره که ده یبینم شه ویکی تر ژه میکی تر
ئه ونده ده رده دار‌و بی په ر ستارم که پیم وایه
له سه ر کیکی ته مه ن هه ل ناکری تازه شه میکی تر
گه لیکم روژگاری تال و شیرین رابوارد ئاخ‌و
مه ر‌گ مه ودا ده دا دیسان ببینم سه ردمیکی تر!
م .ش .هیمن
چون ده بی سەر بەست گه لی ژێر ده ست که کچ دا به سته بێ
به س نه بێ ئه و کویلــــه تی و ئه و کچ له ژوور دا به ستنــــــه
چگونه زمانی که دختران در منزل زندانی هستند ملت زیر ستم آزاد خواهند شد؟ آیا زمان پایان دادن به بردگی و زندانی کردن دختران در خانه فرا نرسیده است؟
ده رکی داخستووه له تۆبابت کە چی دەرکی نیه
دەرکه داخستــن له تۆ دەرکی ئومـــــید داخستنــــه
ماموستا هیمن خطاب به زنان کرد: پدرت در خانه را بر روی تو بسته است، درحالی که نمی‌داند و درک نمی کند بستن در بر روی تو بستن در امید است.
داڕزینــه مردنه ئاخر هه تا کەی پێت بلێـــــــن :
نابێ بێته دەر له ماڵ،مافی ژیان کوا هی ژنه ؟
ذلت و خواری و مرگ است ، تاکی باید بە تو گفته شود زن نباید از خانه خارج شود و حق زندگی برای زن وجود ندارد؟
کیژی خه لکی بومبی ئه تومی درووست کردووئه توش
هــــه رده زانی نــــاوی ئه ستویلـــکو ده رخۆنــه و بنـه
ماموستا هیمن در بخش دیگر از این شعر زنان کرد را مورد انتقاد قرار می دهد که برای رشد و پیش‌رفت خود کاری انجام نمی دهند. وی در این مورد می گوید :
دختران مردم (ملت های دیگر) بمب اتم درست کردند ولی تو هنوز فقط نام بعضی از اقلام دوخت و دوز را بلد هستی.
فێری زانست و هو نه ر بوو ئه و له سایه ی خوێندنی
تـۆش ته شیــــمان بو ده رێسی یادگــــاری شیرنـــــه
زنان ملت های دیگر علم و هنر را در سایه تحصیل به دست آوردن ولی تو هنوز مشغول دوک ریسی هستی و آن را یادگاری شیرین از گذشتگان می دانی
ئـــــه و به ئاسمانا فڕی دنیا گەرا چۆ بن به حــر
ده ک نه مێنم کاری ئێوه ش هه ر له ژوور دانیشتنه
زنان ملت های دیگر بر آسمان پرواز کردند (خلبانی یاد گرفتند) و دنیا را گشتندیا زیر دریا رفتند، مرگ بر من که کار شما نیز فقط نشستن در خانه است.
کویله تی باوی نه ماوه کیژی کوردی خوشه ویست
را په ره هه سته له خه و ئاخر چ وەختی خه و تنه
ای زن محبوب کرد زمان بردگی به سرآمده بلند شو، از خواب برخیز آخر چه وقت خوابیدن است
ده رکه بشکێنه په چه بدڕێنه را که مه دره سه
چارەی دەردی کورده واری خوێندنه هەر خوێندنه
در خانه را بشکن و میله های قفس (یا ریسمان) را پاره کن و به سوی مدرسه برو که چاره دردهای مردم کرد فقط خواندن و تحصیل است.
گوارەکه ی زێرت به کار نایه له گوی بگره قسه م
لایقی گوێی تۆ ئه زیزم شێعری ساده ی هێمنه ..
گوشواره طلایت به در نمی خورد به جای آن به حرف من گوش کن، چرا که شایسته گوش تو شنیدن شعر ساده هیمن است نه گوشواره طلایت...
هیمن
هیمن
محمدامین شیخ‌الاسلامی مُکری ملقب به هیمن (به کردی: هێمن Hêmin، به معنی متین) و یا هیمن موکریانی (زادهٔ بهار سال ۱۹۲۱ در مهاباد، درگذشته ۱۶ آوریل ۱۹۸۶ در ارومیه) شاعر، مترجم و نویسنده کرد ایرانی بود.
هیمن پس از یادگیری قران و کتب مقدماتی فارسی و عربی به مهاباد رفت و در مدت چهار سال در خانقاه و مدرسه جد مادریش شیخ یوسف برهان به عنوان طلبه علوم دینی تحصیلات خود را ادامه داد. هیمن تحت تأثیر معلم مدرسه‌ای در کلیجه در نزدیکی ده خود (لاچین مهاباد) به نام ملااحمد فوزی (زاده سلیمانیه و درگذشته در مکری در ۱۹۴۳) از فارسی و سرودن شعر بدان روی گردانده و به شدت به کردی و فولکلور آن علاقه‌مند شده و مروج زبان نوشتاری کردی شد. هیمن از فعالان حزب دموکرات کردستان ایران در زمان اعلام استقلال کردستان در ۱۹۴۶ در ایران بود و سپس به کردستان عراق رفت تا بعد از انقلاب بهمن ۱۳۵۷ که به ایران بازگشت و در ارومیه درگذشت.
زندگی
وی در روستای شیلان‌آباد از توابع مهاباد در شمال غرب ایران متولد گردید. پس از به پایان رساندن آموختن در خانقاه شیخ برهان در شرفکند، هیمن در سال ۱۹۴۲ همراه با دوست خود هژار به جمعیت احیای کرد (کومه‌لهٔ ژیانه‌وهٔ کورد) پیوست. در جمهوری مهاباد (ژانویه تا دسامبر ۱۹۴۶) به عنوان شاعر ملی جمهوری کردستان ملقب شد و منشی حاجی باباشیخ، نخست‌وزیر آن جمهوری گشت.
پس از سقوط جمهوری، هیمن به شهر سلیمانیه در کردستان عراق پناهنده شد و در آن‌جا اقامت گزید. در آن‌جا دستگیر شد ولی مخفیانه به لاچین بازگشت. پس از قرارداد آشتی ۱۱ مارس ۱۹۷۰ میان حزب دموکرات کردستان عراق و حکومت عراق، هیمن بهبغداد رفت و در آن‌جا اقامت گزید و عضو فعال فرهنگستان علوم کرد شد.
هیمن پس از سرنگونی پادشاهی پهلوی (۱۹۷۹) دوباره به کمیته مرکزی حزب دموکرات کردستان ایران پیوست. پس از سال ۱۹۸۳ در ایران یک انتشاراتی کردی به نام انتشارات صلاح‌الدین ایوبی در شهر ارومیه برپا کرد. آن انتشاراتی از بهار ۱۹۸۵ یک فصلنامه فرهنگی به نام سروه (نسیم) به چاپ می‌رساند که هیمن تا زمان درگذشتش مسئول آن فصلنامه بود. او قبل از انقلاب ایران در سال ۱۳۵۷ در روزنامه کردستان که در تهران منتشر می‌شد، همکاری می‌کرد. هیمن در روزنامه‌های کردستان، هه‌واری کورد (فریاد کرد)، هه‌واری نیشتمان (فریاد میهن)، گڕوگاڵی منداڵان (قیل‌وقال کودکان)، ئاگر (آتش) و هه‌ڵاڵه (لاله) نیز می‌نوشت.
هیمن پس از ۶۵ سال زندگی بر اثر سکته قلبی به تاریخ جمعه ۲۹ فروردین سال ۶۵ خورشیدی در سال ۱۴۰۶ ه ق در گذشت.
آثار هیمن
· «تاریک و روون»، مجموعهٔ نظم و نثر ۱۹۷۴
· «پاشه رۆک»، مجموعهٔ نظم و نثر
· «ناڵهٔ جودایی»، مجموعهٔ اشعار ۱۹۷۹
· «پاشه رۆکی مامۆستا هێمن»، مجموعهٔ مقالات، مهاباد ۱۹۸۳
· «توحفهٔ موزه ففه رییه»، ترجمه
· «ئه فسانه کوردییه کان»، ترجمه
· «چه پکێک گوڵ و چه پکێک نێرگز»
· «شازاده و گه دا»
· «قه ڵای دمدم»
· «هه واری خاڵی»