شاره کم سنه  sanandaj blog

شاره کم سنه sanandaj blog

nasina kurd u kurdistan
شاره کم سنه  sanandaj blog

شاره کم سنه sanandaj blog

nasina kurd u kurdistan

شیعری نالی

شه‌وی یه‌لدایه‌ یا ده‌یجووره‌ ئه‌مشه‌و
که‌ دیده‌م دوور له‌ تۆ بێ‌نووره‌ ئه‌مشه‌و؟!


دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله‌ قوربان!
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره‌ ئه‌مشه‌و


دڵیش مایل به‌ دیده‌ی تۆیه‌، بۆیه‌
له‌ من وه‌حشی و ڕه‌میده‌ و دووره‌ ئه‌مشه‌و


که‌ تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده‌ مه‌ستان،
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره‌ ئه‌مشه‌و؟!

 

له‌ خه‌و هه‌ڵساوه‌ یا ئاڵۆزه‌ چاوت؟
هه‌میشه‌ وایه‌ یا مه‌خمووره‌ ئه‌مشه‌و؟


سوروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ
که‌ جێم سه‌رداره‌که‌ی (مه‌نسوور)ه‌ ئه‌مشه‌و


موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی «نالی»
له‌ کونجی بێ‌که‌سی مه‌هجووره‌ ئه‌مشه‌و

 

"مه حوی"

ماهی من رۆژێ له ڕوو لا دا نیقــــــــاب                   شه و مه گه ر هه ڵبێ له شه رمان ئافتاب

لێوی هه ر هاته قسـه ، رۆحم چــــــووه                   بۆ سوئالـــی ئه و ،به ڵێ ڕۆحه جــــه واب

ئه زیه تم که متر ده دا ، دا ڕۆژی حه شر                  زۆری ڕانه گرن له گه ڵ من بۆ حیـــساب

ڕامه حه تتا بۆ سه گێکی وه ک ڕه قیب                    ئه و  جه نابه هه ر له منیه ئیجتــــــناب

"مه حوی"

زولفت به قه دتدا که په ریشان و بلاوه
ئه مرؤ له منی شیفته ئالؤز و به داوه
ئه م عومره عه زیزه که له بؤت نه قد و دراوه
سه د حه یف و دریغا که موسولمانی نه ماوه !
عومریکی درئژه به خه یالی سه ری زولفت
سه وداوو په ریشانم و سه ودایه کی خاوه
هه ر چه نده که رووتم ، به خودا مایلی رووتم
بئ به ر گییه عیلله ت که هه تیو مه یلی هه تاوه
(مانی ) نییه تی قووه تی ته سویری برؤی تؤ
ئه م قه وسه به ده ستی موته نه ففیس نه کشاوه
بؤچی نه گریم ، سه د که ره تم دل ده شکئنی !
بؤ مه ی نه رئ ژه، شیشه له سه د لاوه شکاوه !
بئ فایده یه مه نعی من ئیستاکه له گریان
بؤ عاشقی به چاره زوو  ئه م ئاوه رژاوه !
هه ر جؤ گه وو جئگه کی که وا سوور و سوه ر بئ
جه ی جؤششی گریانی منه و خوه نه رژاوه
سؤزی دلمه باعیسی تاو و کولی گریان
مه علوومه که ئاگر سه ببی جؤششی ئاوه
وه کو زولفت که موتیعی به ری پئ ته << نالی >>
ته کی مه شکئنه ، به جه فا مه یخه ره لاوه

ملا خدر احمد شاویسی میکایلی ئالیبیگی 

<< نالی >>