شاره کم سنه  sanandaj blog

شاره کم سنه sanandaj blog

nasina kurd u kurdistan
شاره کم سنه  sanandaj blog

شاره کم سنه sanandaj blog

nasina kurd u kurdistan

من به هیز ترم

پیاویک ده ستی له سه ر شانی کوره که ی داناو لی پرسی:روله من به هیز ترم یا تو؟

کوره که چاوی له بابی کردوو وتی:بابه من به هیز ترم

بابی به دل شکاوی به یادی حه مو زه حمه ته کانی که کیشابوی ده ستی له سه ر شانی کوره که ی لا بردوو دو هه نگاو دوور تر له کور ه که ی دیسان پرسی تو به هیز تری یا من؟

کوره که ی وتی:ئه تو

بابی پرسی بو نه زه رت  گورا؟

وتی:وه ختیک ده ستت له سه ر شانم بوو هه ستم کرد ته واوی دوونیا له پشتمه!!!



ماموستا پیره میرد

پیره‌مێرد ناوی تۆفیق کوڕی مه‌‌حمود ئاغا، کوڕی هه‌مزاغای مه‌سره‌فه -“هه‌مزاغای مه‌سره‌ف”یش پیاوێکی ناسراوی کاتی خۆی بووه و له سه‌رده‌می فه‌رمانڕاویی پادشای باباندا، ته‌نانه‌ کاروباری سه‌ره‌ک شالیاری و شالیاری پاره‌یی بینیوه بۆیان پیان ووتوه‌ “مه‌سره‌ف” – له ساڵی 1876دا له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌کی “گۆیژه” له‌دایکبووه.

ئه‌و ساته‌ی پیره‌مێرد ته‌مه‌نی ده‌گاته شه‌ش ‌حه‌وت ساڵی، نێرراوه‌ته حوجره‌ی مه‌لا حسینه گۆجه له شاری سلێمانی، ماوه‌یه‌ک له‌وێ وانه‌ی ئه‌خوێنێت، وا باس ده‌کرێت، که له‌وێ له‌سه‌ر هۆنراوه‌یه‌کی خواجا حافز له‌گه‌ڵ مامۆستاکه‌یدا تێکچووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی مامی له‌وێوه ئه‌یگوێزێته‌وه بۆ مزگه‌وتی مه‌لا سه‌عیدی زڵزله‌یی، که ئه‌یباته ئه‌وێ حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی پێی ده‌ڵێت: “تۆفیق ئومێد ئه‌که‌م ده‌مونه‌فه‌سی ئه‌م زاته پاکه بتکا به شاعیرێکی وه‌کو من!” – به‌و په‌یڤه‌ش ده‌رئه‌که‌وێت، که حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی مامیشی هه‌ر شاعیر بووه.

پاش ماوه‌یه‌ک پیره‌مێرد ئه‌بێ به فه‌قێ له مزگه‌وتی هه‌مزاغای باپیری که شوێنه‌که‌ی نزیکی باخێک بووه پێیان ووتوه “باخی پووره‌به‌گی”، که له گه‌ڕه‌کی گۆیژه‌یه‌و چاپخانه‌که‌ی پیره‌مێرد نزیک ئه‌و مزگه‌وته‌یه، له‌وێ له‌و مزگه‌وته لای مه‌لا مه‌حمود ناوێک ده‌ستده‌کات به خوێندن و فێربوونی عه‌ره‌بی و وانه‌ی ئایینی.

پیره‌مێرد هه‌روه‌کو شێوازی حاجی قادری کۆیی و نالی و مه‌حوی و مه‌وله‌وی و زێوه‌ر، مزگه‌وتا و مزگه‌وت ‌و شاربه‌شار گه‌ڕاوه ‌و له‌ هه‌ر شوێنک ماوه‌یه‌ک ماوه‌ته‌وه.

پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی مزگه‌وته‌کانی شاری سلێمانی گه‌ڕاوه ئه‌وسا ڕووی کردۆته مزگه‌وته‌کانی شاری بانه‌ له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.

که له‌ بانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی، له ساڵی 1882دا کراوه به نووسه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه له سلێمانی و له ساڵی 1886دا کراوه به سه‌رنووسه‌ری دادگای شارباژێڕ و له ساڵی 1895دا کراوه به یاریده‌ده‌ری داواکاری گشتی له شاری که‌ربه‌لا له خواروی ئێراق، به‌ڵام ئه‌و کاره‌ی دوایی به‌دڵنه‌بووه و وازی له فه‌رمانی میری هێناوه.

له ساڵی 1898دا له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عید حه‌فیدا (باوکی شێخ مه‌حمودی قاره‌مان) چووه بۆ تورکیا، بۆ ساڵی دوایی شێخ سه‌عید و تۆفیق پێکه‌وه چوون بۆ مه‌که بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی حه‌ج به‌جێبهێنن، له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ تورکیا سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا و وه‌فایی شاعیریشیان له‌گه‌‌ڵ ئه‌بێ، وه‌فایی له‌ڕێگا کۆچی دواییکردووه، به‌م‌پێ‌یه تۆفیق بوه به‌ حاجی تۆفیق.

‌حاجی تۆفیق له نووسینی فارسیدا ده‌ستێکی زۆر باڵای هه‌بووه وه‌کو ئه‌ڵێن له‌و کاته‌دا مه‌گه‌ر ته‌نها (سلێمان به‌گ)ی باوکی مامۆستا گۆران، ئه‌وه‌ی به نووسه‌ری فارسی به‌ناوبانگ بووه، له ئاستی پیره‌مێرد له‌ فارسیدا شاره‌زایی بوبێت.

له ساڵی 1899دا فه‌رمانی شاهانه‌ی بۆ ده‌رئه‌چێت و ئه‌کرێت به ئه‌ندامی کۆنگره‌ی باڵا له ئه‌سته‌مبوڵ و پله‌ی به‌گیه‌تی پێده‌به‌خشرێت، له‌و ماوه‌یه‌دا به هۆی “عزه‌ت پاشا”وه پیرمێرد ئه‌چێته قوتابخانه‌ی یاسا و بڕوانامه‌ی یاساناسی له‌وێ وه‌رئه‌گرێت.

که له‌ ساڵی 1908دا بانگهێشتی مه‌رجی ئه‌کرێت و کۆنگره‌ی باڵا تێکئه‌چێت، ئیتر حاجی تۆفیق له ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ست ئه‌کات به کاری پارێزه‌ری و به نووسین و به‌ده‌رهێنانی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌وه خه‌ریک ده‌بێت.

له‌سه‌ره‌تادا مافی ده‌رهێنانی “ڕه‌سملی کتاب”ی وه‌رگرتووه، له ساڵی 1907دا له‌پێش ئاگاداری مه‌رجی کۆمه‌ڵیه له‌و کوردانه پێکهاتبوو که له تورکیا له ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌ژیان به سه‌رۆکایه‌تی “شێخ عه‌بدولقادری شێخ عبیدڵڵا”، ئه‌و شێخ عه‌بدولقادره‌ی که له‌دواییدا تورکه که‌مالیه‌کان کردیان به‌سێداره‌دا و پیرمێرد به‌و بۆنه‌یه‌وه گه‌لێ هه‌ڵبه‌ستی به‌رزی مێژوویی بۆ وتوه. حاجی تۆفیقیش یه‌کێکبووه له ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمه‌ڵه.

ڕۆژنامه‌ی “کورد”، ئه‌وه‌ی زمانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ ‌بووه، حاجی تۆفیق بردویه‌تی به‌ڕێوه، جگه‌ له‌وه‌ش بۆ گه‌لێ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاری تر به فارسی و به‌ تورکی گه‌لێ هه‌ڵبه‌ست و په‌خشانی ناردوه. ئه‌و هه‌ڵبه‌ست و په‌خشانانه‌ی به‌ناوی “سلیمانیه‌لی تۆفیق” یاخود به‌ناوی “س.‌ت”وه بڵاوکردۆته‌وه.

له ساڵی 1909دا کراوه به سه‌رۆکی شارۆچکه‌ی “جوله‌مێرگ” و له ساڵی 1918دا بووه به لیپرسراوی “ئه‌ماسیه‌”. له‌و کاته‌دا خانه‌واده‌کانی له سلێمانیه‌وه ده‌ست ئه‌که‌‌ن به نامه‌نووسین بۆی به‌تایبه‌تی مسته‌فا سائیبی خوشکه‌زای گه‌لێ نامه‌ی بۆناردوه وه‌ داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان لێکردوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان.

حاجی تۆفیق که زۆربه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی و هه‌رزه‌کاری له تورکیادا ڕابواردبوو و له‌وێ ژنێکی هێنابوو دوو مناڵی لێ‌ هه‌بوو، پاش ئه‌م ماوه دووروو درێژه ئاگری جگه‌ری دایکی نیشتمان هه‌ڵیگرت، سۆزی خۆشه‌ویستی کوردستان و به‌سه‌رهاته‌کانی خستیه‌ جموجۆڵ و سه‌ر سه‌ودای گه‌ڕانه‌وه.

پیره‌مێرد ئاگری جگه‌ری دایکی نیشتمان ئارامی لێئه‌بڕێت، ئه‌سته‌مبوڵ به‌جێده‌هێڵێت وه ژنه‌که‌ی و دوو کوڕه‌که‌ی له تورکیا به‌جێ ئه‌هێڵێت و خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان.

حاجی تۆفیق چه‌ند ساڵێک له شاری سلێمانیدا ئه‌مێنێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی توخنی کاری میری بکه‌وێت، له ساڵی 1926دا له مانگی کانوونی یه‌که‌مدا شاره‌وانی سلێمانی ڕۆژنامه‌ی “ژیان” ده‌رئه‌هێنێت به‌ سه‌رۆکایه‌تی “حسێن کازم” و پیره‌مێردیش ئه‌کرێت به‌سه‌رپه‌رشتی ڕۆژنامه‌که.

له ساڵی 1932دا “حسێن کازم” کۆچی دوایی ئه‌کات ئیتر پیره‌مێرد ئه‌کرێت به‌ سه‌رۆکی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، له ساڵی 1934دا چاپخانه‌که‌ی شاره‌وانی به‌کرێ ئه‌گرێت و مافی ڕۆژنامه‌ی “ژیان” ئه‌گۆڕێته سه‌رخۆی.

له ساڵی 1937دا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی شاری سلێمانیدا تێکئه‌چێت و چاپخانه‌که‌ی شاره‌وانی لێئه‌سه‌ندنه‌وه به‌ڵام پیرمێرد هه‌ر کۆڵنادات ئه‌چێت خانووه‌که‌ی ئه‌خاته ڕه‌هنی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی “هه‌تیوان”ه‌وه مافی ڕۆژنامه‌یه‌کی نوێ بۆ خۆی وه‌رئه‌گرێت وه به ناوی ڕۆژنامه‌ی “ژین”ه‌وه ده‌ری ئه‌هێنێت و چاپخانه‌ی ژینی دامه‌زراند.

پیره‌مێرد تا دواهه‌ناسه‌ی ژیانی به ڕۆژنامه‌ی چێتیه‌وه خه‌ریک بووه، تا له 19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1950دا له شاری سلێمانی کۆچی‌ دواییکردوه‌ و له‌سه‌ر خواستی خۆی له‌گردی مامه‌یاره، ئه‌وه‌ی جاران مه‌ڵبه‌ندی ئاهه‌نگ گێڕانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی بوو، به‌رامبه‌ر به ئه‌رخه‌وانه‌کانی گردی سه‌یوان بووه و له‌وێدا نێژراوه‌و بووه به‌هاوده‌می مامه‌یاره. یه‌کێک له‌و هۆنراوانه‌یی پیرمێرد، ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێک له‌گه‌ڵ ئاوازێکی به‌سۆز ڕه‌شایی و سه‌رماوسۆڵه‌ی زستانمان بۆ لاده‌بات و مزگێنی به‌هار و ساڵێکی نوێمان پێده‌به‌خشێت شیعری “نه‌ورۆز”ه.

شیعری نه‌ورۆز

ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆز هاته‌وه

         جه‌ژنێکی کۆنی کورده به خۆشی و به‌ هاته‌وه

چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه پێ‌په‌ست بوو تاکو پار

         هه‌ر خوێنی لاوه‌کان بوو گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار

ئه‌و ڕه‌نگه‌ سووره‌بوو که له‌ ئاسۆی بڵندی کورد

         مژده‌ی به‌یانی بۆ گه‌لی دوورو نزیک‌ئه‌برد

نه‌ورۆز بوو ئاگرێکی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه

         لاوان به عشق ئه‌چوون به به‌ره‌وپیری مه‌رگه‌وه

ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه

       خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌‌ق شه‌و‌ق ئه‌داته‌وه

تا ئێسته ڕووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تا

       قه‌ڵغانی گولـله سنگی کچان‌بێ له هه‌ڵمه‌تا

پێ‌ی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن‌و گرین

       نامرن ئه‌وانه وا له‌دڵی میلله‌تا ئه‌ژین

شعری از شامی

هر دم اندیشهٔ دیگر کنم و یاد دگرباورم نیست که بینم دل‌آزار دگر
رنج آن پیر وطن گشت تبه، ای فریادبیستون کی شنود نعرهٔ فرهاد دگر
بر سر تربت فرهاد به شیون شیرینهمچو تو کس نخورد تیشهٔ فولاد دگر
تیشه بر ریشهٔ دین بهر دو دینار بزدآنکه ما را ز جفا داد به داماد دگر
رسم این کهنه فلک را همه کس داند و منهر شبی بام به زیر آرد و بنیاد دگر
مرکز مدعیان باشد و مأوای عدوسگ کند صید و دهد در کف صیاد دگر
«شامی» از جور و ستم داد مزن می‌ترسمسر نیزه نگذارد بزنی داد دگر


عەبدوڵڵا گۆران

 

عەبدوڵڵا سلێمان ناسراو بە گۆران (١٩٠٤-١٩٦٢) شاعیر و ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد بوو. لە ھەڵەبجە لەدایکبووە و تا ١٩٣٧ لە خوێندنگە سەرەتاییەکانی ئەو ناوچەیەدا مامۆستا بووە. پاشان چالاکیی سیاسی و ڕۆژنامەوانی دەستپێدەکات و چەند جار دەخرێتە بەندیخانە. لە ١٩٥٢ەوە تا کۆتایی ژیانی لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا وتار و بابەتی دەنووسی و چەند کتێبی ھۆنراوەشی نووسیوە. گرینگیی گۆران لەوەدایە کە یەکەم ھۆزانڤانیی نوێی کوردە کە شێوازی عەرووزیی عەرەبی لە ھۆنراوەی کوردیدا لابردووە و بە شێوازی فولکلۆری کوردی ھۆنراوەی نووسیوە.

ناوی عەبدوڵڵا بەگە و کوڕی سلێمان بەگی کوڕی عەبدوڵڵا بەگە. باوک و باپیریشی لە ھۆنراوە و وێژەدا بەھرەیان ھەبووە. بنەماڵەی باپیری لە بەگزادەی «میران بەگی» لە ناوچەی مەریوان بوون. پاشان ڕوودەکەنە ھەڵەبجە چونکە خۆیان بە جاف زانیوە ‌و لەوێ جێگر دەبن.

گۆران لە ساڵی ١٩٠٤ یان لە ١٩٠٥دا لە ھەڵەبجە لەدایکبووە. لای باوکی قورئان ‌و سەرەتای خوێندنی خوێندووە. پاشانیش لە مزگەوتی پاشا‌ی ھەڵەبجە بووە بە فەقێ. لە دوا ساڵەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم ‌و سەرەتای ھاتنی ئینگلیزدا، بۆ ماوەیەک ھەڵەبجە چۆڵ دەبێت ‌و خەڵک ڕوودەکەنە لادێکانی دەوروپشت. ماڵی باوکی گۆرانیش لە بەھاری ١٩١٩ەوە تا پاییزی ئەو ساڵە ڕوودەکەن چەمی بیارە ‌و لەوێ لە باخێکدا ھەوار دەخەون ‌و بۆ پایز ئەگەرێنەوە بۆ ھەڵەبجە. کە یەکەم قوتابخانەی زمانی تورک لە ھەڵەبجە دانرا، بۆ پۆلی یەکەم وەرگیراوە. وەک گۆران خۆی گێڕاویەتەوە چوونی بۆ قوتابخانە پچڕپچڕ بووە. پۆلی چوارەمی لە سەردەمی داگیرکرانی ھەڵەبجەدا لەلایەن ئینگلیز‌ەوە تەواو کردووە.

لە ١٩١٩دا سلێمان بەگی باوکی گۆران کۆچی دوایی دەکات. پاشان لە ١٩٢١دا موحەممەد بەگی برای، بە ھاندانی مستەفا سائیب، لەگەڵ عەبولواحید نووریی خاڵۆزایدا دەیاننێرێت بۆ قوتابجانەی عیلمییەی کەرکووک بۆ خوێندن. بەڵام ھەر لەو ساڵەدا موحەممەد بەگی برایشی دەکوژرێ. ئیتر گۆران کەسی وەھای نامێنێ گوزەرانی خوێندنی خۆی ‌و ژیانی دایکی ببات بەڕێوە، لەبەرئەوە دەست لە خوێندن ھەڵئەگرێت ‌و لە ساڵی ١٩٢٢ەوە تا ساڵی ١٩٢٥ گەلێ دەست تەنگی ئەچێژێ.گۆران بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٥دا بە مامۆستایی لە قوتابخانەی ھەڵەبجە دامەزراوە ‌و تا ١٩٣٧ لە خوێندنگەکانی ئەو ناوچەیەدا ماوەتەوە.

پاش ١٩٣٧ ماوەیەک بێکار ئەمێنیتە و دواییش بە یارمەتیی تۆفیق وەھبی گوێزراوەتەوە بۆ دایەرەی ئەشغاڵ بەشی «کاروباری ڕێگاوبان» ‌و تا گیرانی یەکەمی لە ١٩٥١دا لەو بەشەدا ئەمێنێتەوە. لەو بەینەدا چەند ساڵێک لەگەڵ چەند ڕۆشنبیرێکی تری کورددا دەچێ بۆ یافا لە فەلەستین و لە ئێستگەی ڕادیۆی ڕۆژھەڵاتی نزیک بە مەبەستی بەشداری لە خەباتدا لە دژی فاشیزم، بەشی کوردستان دەکەنەوە.

لە تشرینی دووەمی ١٩٥٢دا لە بەندیخانەی یەکەمی دێتەدەر و دەچێ بۆ سلێمانی ‌و دەبێ بە بەرپرسی ڕۆژنامەی ژین. تا ئەیلوولی ١٩٥٤ لەسەر ئەم کارە ئەمێنێتەوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٤دا بۆ جاری دووھەم لەگەڵ کۆمەڵێ لە ئاشتی خوازانی سلێمانی دەگیرێ و فەرمانی ساڵێ بەند و ساڵێ خستنە ژێر چاودێریی پۆلیسی بەسەردا ئەدرێ. ماوەی بەندکردنەکەی لە سلێمانی، کەرکووک، کوت، بەعقووبە ‌و نوگرە سەلمان ‌و ماوەی چاودێرییەکەشی لە بەدرە بەسەردەبا. لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٦ دا ئەم فەرمانی بەندکردنەی تەواو دەکات و ئازاد دەکرێت ‌و دەچێتە بەغدا و چەند ڕۆژێک لەوێ لە یەکێک لە پڕوژە میریەکانی خانوودا ئەبێت بە چاوەشی کرێکار.

کاتێک کە ئیسرائیل ھێرش دەباتە سەر میسر، دوای ڕاس بوونەوەی عەرەبەکان لە ئیسرائیل، بڕێک لە کوردەکانیش بە ناوی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵیان پەیمانی برایەتی دەبەسن. گۆرانیش لەوانەی و دەیگرن و لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٥٦دا دادگای عورفی لە کەرکووک فەرمانی سێ ساڵ بەندی بە بارمتە دانانی ھەزار دیناری کاتی دەسەپێنێت بەسەریدا، ئەویش بەوەی کە تا سێ ساڵ ورتەوی لە دەم دەرنەیەت ‌و کردەوەی ‌وای لێ نەوەشێتەوە میری پێی دڵگران ببێ. گۆران نە ھەزار دینارەکەی ئەبێ ‌و ئە ئەشیەوێ گفتی وەھا بە میری بدات، بۆیە ئەخرێتەوە بەندیخانە ‌و تا ١٠ی ئابی١٩٥٨ پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ١٤ی گەلاوێژ لە زینداندا ئازاد دەکرێت. گۆران ئەم ماوەیەی بەندیخانەی کەرکووک و بەعقووبە بەسەربردووە.

پاش بەربوونی لە زیندان ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و پاش ئەوە بە ماوەیەک لەگەڵ شاندێکی میللی سەر لە یەکێتیی سۆڤیەت و چین ‌و کۆریای باکوور ئەدا.

لە سەرەتای ١٩٥٩دا سەرپەرشتیی گۆڤاری شەفەق ئەگرێتە دەست و بە ناوی بەیان دەردەکات. لە ئیسکانی سلێمانیش دایدەمەزرێنێت و تا ناوەڕاستی ١٩٦٠ کاری تێدا دەکات. ئەنجا بەبیانووی ئەوەوە کە گوایە بێپرس کاری بەجێھێشتووە - کار بەجێھێشتنەکەی بۆ چوون بوە بۆ شەقڵاوە بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی دووھەمی مامۆستایانی کورددا - لەسەر کار لای ‌دەبەن.

لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٦٠دا دێتە بەغدا و ئەبێ بە یاریدەدەری پڕۆفیسۆر لە بەشی کوردیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا و بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ئازادی.

یەکەمین کۆمەڵە شێعری گۆران بە ناوی «بەھەشت و یادگار» لە ١٩٥٠ لەسەر ئەرکی عەلائەدینی سەجادی لە بەغدا لە چاپ دراوە. ناوەڕۆکی ئەم بەشی دیوانەی ھەروەکو خۆی لە سەرەتای کۆمەڵە شێعرێکیدا ئاماژەی پێ کردووە «سەرانسەر لەگەڵ بابەتەکانی جوانی و دڵداری خەریکە» و مامۆستا پێشکەشی دەکات بەو «شۆخ و نازدارانە کە جوانییان وەک تێغ نابڕێ، وەک چرا پێش چاو ڕووناک ئەکاتەوە».

لە ساڵی ١٩٥٤دا لە چاپخانەی ژین قەسیدە درێژەکەی «پەیامی کورد بۆ میھرەجانی چوارەمی گەنجان و قوتابییان لە بوخاریست» لە چاپ دەدات.

لە ١٩٥٨دا گۆران بەنیاز بووە کۆمەڵەشێعرێک بە ناوی «سروشت و دەروون» لە چاپ دا کە دوای خستنە ژێر چاپی تەواوی نەکرد کە پاشان لە لایەن «ھۆگر»ی کوڕی و براکانی لە ١٩٦٨دا بە ناوی «سروشت و دەروون لە گەڵ ئۆپەرێتی ئەنجامی یاران» لە چاپ دراوە.

گۆران زۆر باش ئاگاداری نوێ بوونەوەی ئەدەبیاتی گەلانی تر وەک تورک و ئینگلیزی بووە چون نەویستووە لە ئەدەبیاتی ڕۆژ دوور کەوێتەوە دەستی داوەتە وەرگێڕان. گۆران یەکەم شاعیری کورد بووە کە شێوازی کۆنی عەرووزی بەلا دەنێت و شیعری کوردی دەگەڕێنێتەوە بۆ شێوازی ھیجای کوردی. باوڕی وابووە کە ئەبێت شێعری کوردی لە عەرووزەوە بگرێتەوە بۆ سەر کێشی پەنجە(ھیجا)ی کوردی. ئەو کێشەی کە فلکلۆری کوردی و شیعری ھەورامی لە سەردەمی ئەردەڵانییەکان پی ھۆنراوەتەوە. ھەر لەم بارەوە دوای شیکردنەوەی مانای شیعر لە زمان چەند ناوداری جیھانی، پاشان ئەلێت: «.. بە دروستیش سەرنج بدەین ئەبینین، کە لە گشت زمانەکانی رووی زەویدا شیعرێک، بە شیعر دانرابێ و پشتاوپشت ھەتا ئێستا بە جێ ھێڵرابێ ھەر ئەو شیعرانەن، کە بە پێی تابەتێتی و پێوانەی نەتەوەی عائیدی خۆیان وەزنێک تایبەتییان ھەیە. تەنانەت قافیەش لەناو ھەندێ نەتەوەدا بە پێویستی بنجی(ئەسڵی)دائەنرێ بۆ شیعر، ئەگەرچی شیعری ئەم نەتەوانە ھەرگیز وەک ھی ئەوانی تر نەیتوانیوە بە کێوی ناوبانگی ئیتاتیکی بە ناوی شیعری پەخشانەوە، ناو بە ناو ئایا بخوێنینەوە.» ئەو نوێ خوازیە دەبێت بە ھۆی ئاڵگوڕێکی نوێ لە دنیای ئێستای شیعری کوردیدا.

گۆران بێجگە لە شیعر دەستێکی بەرزیشی لە بواری پەخشاندا بووە. پەخشانی گۆران ڕەنگدانەوەی سەردەمی ژیانی خۆیەتی و خۆیشی بەردەوام نەبووە لە سەریان و لە ڕاستیدا ئەو گرنگییەی بە شیعرەکانی داوە و ھەوڵی تازە کردنەوەی تێدا داوە بەو شێوەیە لە پەخشانەکاندا کاری نەکردووە.

لە کاتی ژیانیدا سێ دیوانە شیعری «بەھەشت و یادگار» و «فرمێسک و ھونەر» و «پەیامی کورد» ھەروەھا لە ١٩٥٣ و ١٩٦١دا ھەڵبژاردەیەکی چیرۆکی بێگانە و ھێندێ سەرنجی رەخنەگرانەی بە چاپ گەیاندووە بەڵام گۆران زۆر بە ئاوات بوو تا پێش مەرگی دیوانە شێعرەکەی لە چاپ بدرێت. لە ١٩٧٨ لیژنەیەک پێکھاتوو لە محەممەدی مەلا کەریم، دوکتۆر عێزەدین مستەفا، کاکەی فەلاح ، حەمەکەریم فەتحوڵڵا، جەلال دەباغ و ھۆگر گۆران و ھێرۆ گۆران و ئەژی گۆران بۆ کۆ کردنەوەی بەرھەم و شێعرەکانی کە زۆربەی لە گۆڤار و رۆژنامە کوردییەکانی دەرەوە و ناوەوەی عێراق بڵاو کرابوونەوە، وەک گۆڤاری ھاوار لە سووریا و ڕۆژنامەی ژیانەوە و دەنگی داس و ژین و ئازادی و گۆڤاری گەلاوێژ و دەنگی گێتی تازە و ھیوا و شەفەق و بەیان و بڵێسە و رووناھی و نامیلکەی دیاریی لاوان و یادگاری لاوانی عێراق ئەکەونە تەقالادان و بەم بۆنەیەوە ئاگاداری و بانگەوازێک بو ئەدەب دوستان لە ڕۆژنامەی «بیری نوێ» ژمارەی ٢٧٧ و «پاشکۆی عێراق» ژمارەکانی ١٢و١٣ بڵاو ئەکەنەوە. لە ئاکامدا دیوانەکەی لە ساڵی ١٩٨٠ ئەکۆیتە بەر چاوی خوێنەران و ھۆگرانی شێعری کوردی.

لە سەرەتای ١٩٦٢دا دەردەکەوێ کە گەدەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە. نەشتەرگەرێکی سەرکەوتووی لە بەغدا بۆ دەکرێ بەڵام پاش وادە. پاش ئەو نەشتەرگەرییە لە نیساندا ئەچێ بۆ مۆسکۆ و سێ مانگێک لە نەخۆشخانەی کرێملین و سەنەتۆری بەرڤیخە بەسەر دەبا و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ ئێراق. پاش گەڕانەوەی بە ماوەیەکی کەم نەخۆشییەکەی سەرھەڵدەداتەوە. لەبەر ئەوە ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و لەوێ لە جێدا ئەکەوێ. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢ ژیانی کۆتایی پێدێت.

پایز! پایز

بووکی پرچ زەرد

من مات تۆ زیز

ھەردوو ھاودەرد

من فرمێسکم، تۆ بارانت

من ھەناسەم، تۆ بای ساردت

من خەم، تۆ ھەوری گریانت

دوایی نایە دادم دادت

پایز پایز

گەڵا رێزانت

ھەوری ماتی ئاسمانت

لەبر کزەی بای سەر تەزێن

لە گەڵ گەڵای درەختا ئەژین

بەڵام قورسە زۆر بە جۆشە

دۆزەخێکم کوا لە جۆشە

پایز! پایز!

شان و مل رووت

من مات، تۆ زیز

ھەردووکمان جووت

ھەرچەند گوڵ سیس ئەبێ بگرین

ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگرین

ڤپۆلی باڵدار ئەفرێ بگرین

بگرین… بگرین… چاومان نە‌سڕین

ھەرگیز، ھەرگیز