شاره کم سنه  sanandaj blog

شاره کم سنه sanandaj blog

nasina kurd u kurdistan
شاره کم سنه  sanandaj blog

شاره کم سنه sanandaj blog

nasina kurd u kurdistan

مامۆستاجەلال مەلەکشا

تۆم  ون کرد !

  به دواتا ، زۆر گه‌ڕام  

    شار و گوند

       زه‌مه‌ند  و  نه‌زاران

          ئه‌و ڕۆژه‌ی ،

             دوای ، ڕەبه‌ق

               هه‌زار و ئه‌ندێ ساڵ

                  خۆم  ون کرد


له‌وساوه

شان  به  شان

له گه‌ڵما  ڕێ ده‌که‌ی 

ده‌په‌یڤین ، پێکه‌وەین

به‌ڵام  هه‌ر  تۆ دیاری

                    من ونم !


مامۆستا

جەلالمەلەکشا

حافزی شیرازی و مستەفابەگی ساحێبقران (کوردی)

ئەگەر ئومێدی دڵ بێنێتە جێ ماھی جیھان ئارا

به خال هندویش بخشم سمرقند و بخارا را


لە بن خاری موغیلان وەسڵ ئەگەر بێ، ئارەزوو ناکەم

کنار آب رکن آباد و گلگشت مصلا را


دووسەد جار گەر بە گوێی خۆم حەرفی ساردت بژنەوم، شادم

جواب تلخ می‌زیبد لب لعل شکرخا را


لە ئێدراکی شکەنجی عوقدەیی زولفت پەرێشانم

که کس نگشود و نگشاید به حکمت این معما را


نەسیحەت بگرە گوێ، جانا! لە لایان زۆر بە تەعزیمە

جوانان سعادتمند پند پیر دانا را


خودا تۆبە لەدەست ئەو شۆخ چەشمانە، چ غەممازن!

چنان بردند صبر از دل که ترکان خوان یغما را


کە شوعلەی تەلعەتی یووسف تلووعی کرد لە چه ھـــ زانیم

که عشق از پرده عصمت برون آرد زلیخا را


ئەگەر حۆری لە کەوسەر شوستوشۆی خۆی کا بە تۆ نابێ

به آب و رنگ و خال و خط چه حاجت، روی زیبا را


کەلامی حافز ئەر دڵ سەنجە، ئەمما "کوردی" وا چاکە

که بر نظم تو افشاند فلک، عقد ثریا را


حافزی شیرازی

و

مستەفابەگی ساحێبقران (کوردی)

وەک چۆن ئاسمان، بێ ئەستێرە، یان بەهار بێ گوڵ

ئەم کوێر ئەبێ و ئەو جوانە مەرگ، ئەچێتە ژێر گڵ !

بێ چاوی تۆش، چاوی شێعرم، کوێرە و ڕێ نەبین

بێ لێوی تۆ، ئازیزەکەم، بەهار و گوڵ، چین؟! 

#شێرکۆ_بێکەس