منی ڕێبوار زۆر تینوومه
هه‌زار ساڵه ڕێگا ده‌بڕم
په‌یتا، په یتا هه‌نگاو ئه‌نێم
ئاوه – ئاوه
ئه‌رێ هه‌ی ئاو!
باخه‌وانی دڵه‌کەم به
با هوڵم و بۆق نه‌مژاکێنێ
ئه‌رێ هه‌ی ئاو
هه‌ی نامه‌ردی بێ تام و بۆ
له نێو ناخی کام جه‌للاده‌و
دیته ده‌رێ
وا ئه‌ونده سزام ئه‌ده‌ی
ئاااااا منی ڕێبوار زۆر تینوومه
ئاوه ئاوه؟
وا هیچ کاتێ پێ نه‌گه‌یشتم
ئه‌هوەن دەڕۆم
هێمن ده‌چێ
پا هه‌ڵ ده‌گرم
ئه‌و غار ئه‌نێ
ئاخۆ بڵێی ڕۆژێک وا بێ
من تینوویم له ئاو بشکێ
یان ئه‌م ڕێگا هه‌ر ڕێگایه و
منی بێ کەس هه‌ر ڕێبوارم و
هه‌موو ئاوێ هه‌ر سه‌راوه .....
عه‌دنان به‌رزنجی