شاره کم سنه  sanandaj blog

شاره کم سنه sanandaj blog

nasina kurd u kurdistan
شاره کم سنه  sanandaj blog

شاره کم سنه sanandaj blog

nasina kurd u kurdistan

پیره هه لو

         پیره هه لو

 

پاییـــــــزه‌، دار و ده‌وه‌ن بێ به‌رگـــــــــه‌

 

 دڵ په‌شـــــــۆکاوی خـــــــه‌یاڵی مه‌رگه‌

 

هـــــه‌ر گه‌ڵایێ که‌ لـــــه‌ دارێ ده‌وه‌رێ

 

نووســـــراوێکه‌ به‌ ناخــــــۆش خه‌وه‌رێ

 

تاو هـــــه‌ناوی  نیه‌ وا مـــــات و په‌شێو

 

له‌شــــی زامــــــاری  ده‌کێشێته‌ نشێو

 

رۆژپه‌ڕه‌، ســــارده‌ کـــزه‌ی بای زریــــان

 

کاتـــه‌ بــــۆ ژینی  له‌ ده‌س چوو ، گریان

 

دڵی پڕ بوو لــــه‌ په‌ژاره‌ و لـــــه‌ دڵـــــــۆ

 

ژینی خـــــۆی هـــــــاته‌وه‌ بیر پیره‌هه‌ڵۆ

 

به‌ قســــه‌  خۆشه‌ ،  مــــه‌ترسی مردن

 

تاڵه‌ ئه‌و هه‌ستی به‌ مـــــردن کـــــــردن

 

کاتی کۆچ کــــــــردنه‌، وه‌ختی سه‌فه‌ره

 

‌داخه‌که‌م، ســــه‌ختی نه‌مـــــانم له‌به‌ره‌

 

هه‌ر بینا هـــــات ئه‌جـــــه‌ل  و من مردم

 

با لــــــه‌ شیوێ په‌ڕ و باڵــــــــــــی بردم

 

تۆ بڵێی پاشـــــی نه‌مـــــــان ژینێ بێ؟

 

بۆ لــــــــــه‌شی سارده‌وه‌بوو  تینێ بێ؟

 

تۆ بڵێی ئه‌و خـــــــــه‌وه‌ هه‌ستانی بێ؟

 

یانـه‌ ئه‌و قــــــافڵه‌ وه‌ستانــــــــــی بێ؟

 

مه‌رگه‌ دێ و دوا به‌ هه‌موو  شت دێنێ

 

هه‌مــــــوو ئاواتێ لـــــه‌ دڵ  ده‌ستێنێ

 

پاشه‌رۆکێکــــی بکه‌م لــــــــــــه‌و باخه    

 

‌تاکــــــــوو باڵ و په‌ڕی مـــــــن په‌رداخه‌

 

نابمه‌ ڕێبواری کـــــــه‌لی هات و نه‌هات

 

چاره‌کــــه‌م به‌شکوو ئه‌وا هات و نه‌هات

 

شاره‌زای ڕێگه‌یی مــــــــــــــردن کێیه‌؟

 

چیه‌ ئه‌و مــــــــه‌نزڵه‌، کـــوێنه‌ی جێیه‌؟

 

شاره‌زای ڕێگه‌یی مــــــــــــــردن کێیه‌؟  

 

چیه‌ ئه‌و مــــــــه‌نزڵه‌، کـــوێنه‌ی جێیه‌؟

 

 هـــه‌ر بڕۆم نابه‌ڵه‌د و بێ سه‌ر و شوێن

 

دیار نیه‌  خێڵی هــــــــــه‌ڵۆیان له‌ کوێن

 

خۆی به‌ خۆی گوت که‌ ده‌چم بۆلای قه‌ل

 

که‌یخودای پیر و به‌ بیری گـــــــه‌لی مه‌ل

 

هه‌ڵفڕی ڕاوکـــــــــه‌ری زاڵی کـه‌ژ و کێو

 

له‌ چیای به‌رزه‌وه‌ ڕووی کــــــــرده‌ نشێو

 

کــــه‌وته‌ ئه‌و ده‌شته‌ له‌ ترسا ته‌ق و ڕه‌و

 

ده‌رپه‌ڕی کـــوڕکـــوڕ و  کڕ مـــــایه‌وه‌ که‌و

 

هاته‌ لای قـــــه‌ل به‌ کـــــزی و بێ وازی

 

قه‌ل گـــــوتی: مامــــــه‌ هه‌ڵۆ، ناسازی؟

 

گــــــوتی قـــــــــاڵاوه‌ ڕه‌شه‌ی پسپۆرم!

 

پیــــــرم و پێیه‌ له‌ لێـــوی گـــــــــــــۆڕم

 

باخی ژینم به‌ خـــــــه‌زان ژاکـــــــــــــاوه

 

‌کاتی مـــــــــــــه‌رگه‌ و ئه‌جه‌لیش ناکاوه‌

 

پێم بڵێ، چــــــــــۆنه‌ که‌ تۆ هه‌ر لاوی؟!

 

زۆر به‌ ساڵ پیری،به‌ڵام چــــــــا ماوی؟!

 

هێــــــزی ئه‌ژنۆم  نیه‌، باڵ بێ هێــــــزه

 

‌هه‌مــــــــوو گیاندارێ ژیان پارێــــــــــــزه‌

 

قه‌ل گــــــــــوتی: باشه‌ که‌ گوێ ڕادێری

 

په‌نــــــــــدی  من پاکی به‌ دڵ بسپێری!

 

ئه‌و ده‌مه‌ی بابی به‌هـــه‌شتیی من مرد

 

دوور له‌ تۆ، ده‌رد و به‌ڵای ئێــــــــوه‌ی برد

 

پێی گــــــوتم ڕۆڵه‌ هـــــــه‌وای ڕاز و نزار

 

هه‌یه‌تی ده‌رد و  نه‌خۆشی به‌ هـــــه‌زار

 

دێق و زه‌ردوویــــی و ئاهــــــۆ و وه‌رهه‌م

 

به‌ گـــــــژه‌ی بای به‌ قوه‌ت دێن به‌رهه‌م

 

گۆشتی که‌و چه‌نده‌  که‌ تام داره‌ به‌ ناو

 

هه‌نگ و هاڵاوێ ده‌هه‌نــــوێته‌ هــــه‌ناو

 

تا وزه‌ی بیـــــــر و  خه‌یاڵ  سه‌رده‌که‌وی

 

که‌ له‌ گۆر کـــــه‌وتی  وه‌ها  وه‌رده‌که‌وی

 

پــــه‌ین و پاڵـــــێ کــه‌ له‌  پاڵی دێ یه‌

 

مـــــه‌نزڵی نه‌وکــــــه‌ری خۆتی لێ یه‌

 

کـــــه‌ره‌ تۆپیـو و کـــــــه‌لاکی گـــــوێلک

 

هه‌ڵمی دڵ روون که‌ره‌وه‌ی سه‌ر گوێلک

 

پێکــــــه‌وه‌ چینه‌ بکــــه‌ین لـــــه‌و په‌ینه‌

 

بۆی ســـه‌نێر مه‌ڵهه‌می بیـــــر و زه‌ینه‌

 

ورد به‌وه‌ چــــه‌نده‌ به‌ مـــــــــانا قووڵه‌!

 

مه‌سه‌له‌ و گفتی قه‌لـی ماقـــــــووڵه‌!

 

بیکه‌ ســــــه‌رمه‌شقی ژیان ئه‌و ئیشه‌

 

هه‌ر له‌ ســـــه‌ر داری نه‌وی هه‌ڵنیشه‌

 

هاتــــه‌وه‌ بیری هـــــــه‌ڵۆ رابــــوردووی

 

پاکـــــی بۆژانه‌وه‌ یادی مـــــــــــردووی

 

گـــــۆڵ کـــــرا راخــــــه‌ر و  پایـــه‌ندازم

 

چـــــــه‌نده‌ ئاژوا  لــــه‌شی کێو ئاوازم؟

 

چه‌نــــده‌ روانیومه‌ زه‌وی لــــــــه‌و بانه‌ ؟

 

کێو و ده‌شت له‌و سه‌ره‌وه‌ چه‌ند جوانه‌؟

 

چه‌ند چکــــۆله‌ن په‌له‌وه‌ر لــــه‌و به‌رزه‌ ؟

 

ئاخ که‌ چه‌ند خوێڕی گه‌ڕه‌  ئه‌م عه‌رزه‌ ؟

 

کۆلکــــه‌زێڕینه‌ وه‌کــــوو تاقی زه‌فــــه‌ر

 

ئاسمان بۆ منی به‌ست کاتی سه‌فه‌ر

 

حـــــه‌وته‌وانان بوو میداڵی  شه‌ڕی من

 

چه‌نده‌ شۆراوه‌  به‌ خوێن شاپه‌ڕی  من

 

چه‌نــــده‌ راوی کــــه‌و و کـه‌وباڕم  کرد ؟

 

دوژمنی تاقمی  شمقــــارم  کـــــــرد ؟

 

ئێسته‌ بــــۆ وا  ڕه‌بـــــه‌ن  و  دامـــــاوم؟

 

من هه‌ڵــــــۆ چـــــاو له‌  ده‌می  قاڵاوم!

 

ساکـــــــــــه  ئه‌و کاره  وه‌هـــــا ساکاره

 

مه‌رگـــــه‌  میوانی گــــــــه‌دا  و خونکاره

 

هــــــه‌وری  ئاسمان  ‌بێ خه‌ڵاتم باشه

 

یا له‌شم  خاشـــــــه‌  بکێشـــــن باشه

 

گوتی وا ژینی درێژ پێشکه‌شی خــــۆت

 

گۆشتی مرداره‌وه بوو هه‌ر به‌شی خۆت

 

ژینی کـــورت  و به‌ هـــه‌ڵۆیی مـــــردن

 

نه‌ک په‌نا بۆ قـــــه‌لی ڕووڕه‌ش بــــــردن

 

لای هــــــه‌ڵۆی  به‌رزه‌فڕی به‌رزه‌مـــژی

 

چون بژی شرطه نه وه ک چه نده بژی