وەک چۆن ئاسمان، بێ ئەستێرە، یان بەهار بێ گوڵ
ئەم کوێر ئەبێ و ئەو جوانە مەرگ، ئەچێتە ژێر گڵ !
بێ چاوی تۆش، چاوی شێعرم، کوێرە و ڕێ نەبین
بێ لێوی تۆ، ئازیزەکەم، بەهار و گوڵ، چین؟!
#شێرکۆ_بێکەس
دانلود چیشتی مجیوه ر به شی دووهه‌م (خویندنه وه ی به شی دووهه م)
دانلود چیشتی مجیوه ر به شی یه که‌ه‌م (خویندنه وه ی به شی یه کهه م)
Koma Zerdeştê Kal
گروهZerdeştê Kal
Cejna Newrozê
عید نوروز
Rabin gelî xebatkar, vêxin agirekî dijwar
برخیزید ملت تلاشگر، بیفروزید آتشی پرالتهاب را.
Cejna Newrozê pîroz kin, cejna Kawayê Hesinkar
عید (جشن) نوروز را جشن بگیرید، عید کاوه آهنگر
Şiyar kin gelê bindest hukmê zalima şikest
بیدار کنید ملت زیردست را، حکم و جور ظالمان شکست
Ev bû ya me ji Xwedê xwest, tev vêxin êzing û dar
این همان شد که از خدا خواستیم، هیزم و چوب را با هم روشن کنید
Li Qamishlo û li Efrîn li Amedê û li Mêrdîn
در قامشلو و عفرین، در آمد و مردین،،،
Li Mehabadê jî pîroz kin li Hewlêr û li Şingal
و همچنین در مهاباد هم جشن بگیرید، در هولر و شنگال نیز.
Li Zagros û li Sîpan agirê Newrozê dadan
در (کوهستان) زاگرس وسیپان، آتش نوروز را شعله و‌ر کردند
Kurda girêda peyman jînê li dujmin bikin jar
کوردها پیمان بستند که زندگی را بر دشمن سخت کنند.
Me digo em bira ne herdem, bo Tirk û Erab û Ecem
می گفتیم که در هر زمانی ما برادریم به ترک و عرب و عجم!
Lê dema me go em Kurd in, em tenê hiştin bêwar
اما زمانیکه گفتیم ما کورد ایم، ما را تنها رها کردند بدون سرزمین.
Newroz namîne bêdeng ev cejna pîroz û çeleng
نوروز خاموش نمی ماند، این جشن پیر‌وز و قهرمان
Kawayê hemdem rabû, zindana tarî kir buhar
کاوه هملحظه، برخاست ،زندان تاریک را به بهار تبدیل کرد
Tev bûne şêr û piling û natirsin ji top û tiving
همه شیر و پلنگ شده اند، و نمی ترسند از توپ و تفنگ
Ala Kurdistanê rakin bi xwîna şehîd me sund xwar
پرچم کوردستان را برافراشته کنید به خون شهیدان سوگند خوردیم.
Rabin gelî xebatkar, vêxin agirekî dijwar
برخیزید ملت تلاشگر، بیفروزید آتشی پرالتهاب
Cejna Newrozê pîroz kin, cejna Kawayê Hesinkar
عید نوروز را جشن بگیرید، عید کاوه آهنگر.
ناوی ته‌واوی (عه‌لادین نه‌جمه‌دین عیسامه‌دین)هو له‌بنه‌ماڵه‌ی ناوداری (سجادی)یه، ساڵی (1907) هاتۆته دنیاوه له‌خێزانێکی ئایینی‌دا گه‌وره بووه .
ساڵی (1927) بۆ خوێندن هاتووه‌ته شاری سلێمانی‌و له‌مزگه‌وتی شێخ جهلالو مزگه‌وتی حاجی مه‌لا ره‌سوڵ به‌فه‌قێیه‌تی دامه‌زراوه، ساڵی (1938) مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی لای مامۆستا شێخ بابه‌عه‌لی ته‌کیه‌یی وه‌رگرتووه‌و چووه بۆ به‌غداو له‌مزگه‌وتی نه‌عیمه خاتوون له‌مه‌یدان بووه بهپێشنوێژو دانیشتن‌و کاری ڕۆژانه‌ی له‌و مزگه‌وته‌دا بووه، له‌به‌غدایش لای مامۆستایان شێخ ئه‌مجه‌د زههاویو شێخ محه‌مه‌د قزڵجی به‌هه‌ندێ له‌زانسته ئیسلامییه‌کاندا چووه‌ته‌وه، له‌ساڵی (1939)دا چووه‌ته مه‌یدانی ڕۆژنامهنوسیو له‌ساڵی(1941)دا بووه به‌به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری (گه‌لاوێژ)و ورده ورده گه‌شه‌ی پێکردووه تا داخستنی له(1949)دا .
له‌ساڵی (1948)دا پاش ڕاپه‌ڕینی کانون، گۆڤاری (نزار)ی بهعهرهبیو کوردی ده‌رکردووه که گۆڤارێکی نیشتمانپه‌روه‌ری سیاسی بووه، پاش شۆڕشی 14ی تهمموزو تا ساڵی (1974) مامۆستای ئهدهبو مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی بووه له‌کۆلێژی ئادابی زانکۆی به‌غدا، هه‌ر له‌ساڵی(1974)دا کراوه به‌ئه‌مینداری گشتی ئه‌وقاف و (3) ساڵ له‌و کاره‌دا ماوه‌ته‌وه، ساڵانی پاشه‌وه‌ی بهخانهنشینیو خزمه‌تی ئه‌ده‌به‌وه به‌ڕێ کردووه، 13/12/1984 کۆچی دوایی کردووه و له‌گۆڕستانی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی له‌شاری به‌غدا له‌نزیک شێخ عه‌بدوڕه‌حمان ئهبولوافی نه‌قشبه‌ندی‌و شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی به‌خاک سپێردراوه.
(دلێر عه‌لادین سجادی) لە کتێبی (یادی سجادی) کەساڵی (1987)وه‌ک وه‌فایه‌ک به‌ئه‌ده‌بی کوردی‌و به‌باوکی دهریکردووهنوسیویەتی:
ساڵی (1984) ساڵی پرسه‌و ماته‌م بوو، چونکه له‌و ساڵه‌دا هه‌ندێ ئهدیبو نوسه‌رو ڕۆشنبیری وه‌ک (ئه‌مین میرزا که‌ریم، تۆفیق وه‌هبی، جگه‌ر خوێن، حسێن خانه‌قا، خاڵه ڕه‌جه‌ب، حه‌بیب عه‌لی میرانی، تاهر سادق ، عه‌لادین سه‌جادی‌و محه‌مه‌د فیدا) کۆچی دواییان کرد‌و هه‌ریه‌که‌یان به‌جۆرێک خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌مانیان کردووه، له‌ناو ئه‌م ناوانه‌دا مامۆستا (عه‌لادین نه‌جمه‌دین سه‌جادی) چل ساڵی پتر ژیانی خۆی له‌پێناوی زیندووکردنه‌وه‌ی که‌له‌پوورو نوسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بماندا به‌خت کردووه، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مامۆستا سه‌جادی چووه‌ته به‌غداو بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕۆشنبیری کوردی سه‌ری هه‌ڵداوه (کوردی‌و مه‌ریوانی) دوانزده کتێبیان چاپ کردووه، لاوانی کوردیش (یادگارو دیاری)یان بڵاوکردۆته‌وه (یانه‌ی سه‌رکه‌وتن)یش له‌چالاکیدا بوو، (ژیان) له سلێمانی و (روناکی) له‌هه‌ولێر ده‌رده‌چوون، سه‌جادی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕوناکبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌یدا کردووه‌و ئه‌وانیش کاریان تێکردووه، له‌دوا مانگی ساڵی (1939)دا گۆڤاری (گه‌لاوێژ)له‌به‌غدا ههڵاتو تیشکی پڕ شه‌وقی چیا‌و هه‌ردو دۆڵه‌کانی کوردستانی ڕوناک کرده‌وه مامۆستا سه‌جادی ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م گۆڤاره‌دا هه‌بوو . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاره‌که له‌به‌غدا نه‌ما، کاروباری گه‌لاوێژ خرایه ئه‌ستۆی سه‌جادی‌و هه‌ر خۆی که‌ره‌سته‌ی بۆ کۆ ئه‌کرده‌وه‌و لهچاپخانهدا سه‌رپه‌رشتی ئه‌کردو پیتاکو ئابوونهشی بۆ دابین ئه‌کرد، سه‌جادی له‌ساڵی (1948)دا شانبه‌شانی گه‌لاوێژ گۆڤارێکی نیو مانگی رامیاری به‌ناوی(نزار)ه‌وه بهکوردیو عه‌ره‌بی بڵاوکردۆته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی بیست‌و دوو ژماره له‌و گۆڤاره ده‌رچوو، کاربه‌ده‌ستان (گه‌لاوێژ)و (نزار)یان له‌ساڵی(1949)دا داخست، پاش ئه‌وه مامۆستا ده‌ستی دایه کتێب نوسین، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی (1952)دا (مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی) به‌قه‌واره‌ی(652) لاپه‌ڕه پێشکه‌ش کردین که تیایدا وتویه‌تی (خۆم گه‌لێ به‌به‌ختیار ئه‌زانم که خوا یارمه‌تی دام‌و توانیم له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا به‌کۆششی فیکر‌و ماڵی خۆم، ئه‌م کتێبه که مێژووی ئه‌ده‌بی کوردیه یا به‌واتایه‌کی فراوانتر (دائره المعارف )ی کوردی یه، بێنمه بهرههمو پێشکه‌شی بکه‌م) له‌دواییدا ئه‌ڵێت:(هێنام ئه‌ده‌بی کوردیم کرد بهکۆشکێکو به‌دنیایه‌ک به‌ڵام نه‌ک کۆشکێکی داروپه‌ردوو، چونکه ئه‌و جۆره کۆشکانه له‌به‌ر پلاری گه‌رمای هه‌تاوی هاوینداو سه‌رمای به‌فری زستاندا خۆیان ناگرن، کردم بهکۆشکێک نه باکی بهکڵپهو بڵێسه‌ی هه‌تاوو هاوین بێ، نهبهتۆفو کڕێوه‌ی بۆرانی زستان).
کاتێکیش به‌درێژایی سی‌و پێنج ساڵ که ئیمامی مزگه‌وت بووه، هه‌موو ڕۆژێک نێوان نوێژانی مهغریبو عیشا له‌مزگه‌وته بچکۆلانه‌که‌یدا ئهدیبو ڕۆشنبیرو ناسیاوانی له‌ده‌وری کۆ ئه‌بوونه‌وه‌و ده‌ست ئه‌کرا به‌گفتوگۆو نوکته‌و قسه‌ی خۆش.بۆیەش ئه‌و هه‌له‌ی له‌ده‌س نه‌داوه‌و ئه‌و قسه خۆش‌و نه‌سته‌قانه‌ی که به‌دڵی بووبێت تۆماری کردوون‌و سه‌رله‌نوێ دایڕشتوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی (1957)ه‌وه تا ساڵی (1983) هه‌شت به‌رگه کتێبی به‌ناوی (رشته‌ی مرواری)یه‌وه لێ چاپکردن، که بوو به‌جۆره ئه‌ده‌بێکی زیندووی میلله‌ته‌که‌مان .
له‌ساڵی (1953)یشدا سیپاره‌یه‌کی ناوی کوڕ‌و کچی کوردی پێشکه‌ش باوک‌و دایکان کرد، له‌ناوه‌ڕاستی په‌نجاکاندا گه‌شتێکی (1816) کیلۆ مه‌تری به‌ناو کوردستاندا کرد‌و ئه‌م گه‌شتنامه‌یه‌ی کرده کتێبێکی سه‌ربه‌خۆ...... هه‌روه‌ها له‌فۆلکلۆری کوردیشه‌وه سێ چیرۆکی له‌کتێبی (هه‌میشه به‌هار)دا له‌ساڵی(1960)له‌چاپ دا‌و ده‌رباره‌ی زمانیش له‌ساڵی (1962)دا کتێبی (ده‌ستورو فه‌رهه‌نگی کوردی) بلاَوکردهوه، له‌ساڵی (1969)دا خوالێخۆشبوو لایه‌کی له‌ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی کرده‌وه به‌کتێبی (نرخ شناسی) ئه‌و کهلهبهرهشی پڕکرده‌وه، پاش ئه‌وه به‌ده ساڵ جوانکاریه‌کانی ناو ئه‌ده‌بی کوردی له‌کتێبی (خۆشخوانی)دا خستیه بهردهستو ده‌رباره‌ی ئه‌م دوو کتێبه ده‌ڵێت ((هێنام ڕسته‌ی خۆشخوانیم کرد بهوشهیهکو کردم به‌ناو بۆ ئه‌م کتێبه که قسه لهڕهوانبێژییهوه ده‌کات، وه‌کو له‌کاتی خۆشی‌دا رسته‌ی نرخ شناسیم کرد به‌ناو بۆ ئه‌و کتێبه که باس له لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی ده‌کات))!!
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بڕوانینه به‌رهه‌مه‌کانی ده‌بینین زۆربه‌ی زۆریان ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی کوردین‌و هه‌ندێکیشیان له‌خانه‌ی که‌له‌پوورو فۆلکلۆردا دادهنرێنو له‌هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانیدا ئه‌مانه‌تی زانستی پاراستووه‌و هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌کی دیاری کردووه‌و له‌نوسیندا شێوه‌یه‌کی نوێی گرتووه‌ته‌به‌رو له‌هه‌ندێ بابه‌ته نوسیندا به‌داهێنه‌ر ده‌درێته قه‌ڵه‌م .
(مسته‌فا نه‌ریمان) لهچلهکهیدا ده‌ڵێت: (له‌و چل‌و دوو ساڵه‌ی که مامۆستا سه‌جادیم تیادا ناسیوه‌و تێکه‌ڵاویم له‌گه‌ڵ په‌یدا کردووه، خووڕهوشتو هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی وه‌ک نووکی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی خاوێن‌و بێگه‌رد بوو، له‌پاشمله ناوی که‌سی به‌خراپه نه‌هێناوه‌و دڵی که‌سیشی نه‌ڕه‌نجاندووه).
به‌و هێزه‌وه له‌ماوه‌ی سی‌و یه‌ک ساڵدا بیست‌و یه‌ک کتێبی به‌قه‌واره‌ی (5366) لاپه‌ڕه چاپکردووه ئه‌مه‌ش ده‌کاته 4%ی کتێبی کوردی ئه‌و ماوه‌یه، هیچ نوسه‌رێکی کوردمان به‌قه‌واره‌ی کتێب نه‌گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌ی خزمه‌تی ئه‌و جگه له‌مامۆستای پایه بڵند (مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم موده‌ریس) که به‌سێ هه‌زار لاپه‌ڕه که‌وتووه‌ته ژووریهوه. سه‌ڕه‌رای ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه چاپکراوانه، سه‌جادی چه‌ند به‌رهه‌مێکی حازره چاپی به‌جێ ماوه وه‌ک (به‌رگی نۆهه‌می رشته‌ی مرواری)و (به‌رگی دووهه‌می ده‌قه‌کانی ئه‌ده‌بی کوردی)و (کتێبی زینده‌وه‌ر)، هه‌روه‌ها ڕۆژانه بیره‌وه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی یاداشت کردبوو . له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هه‌رگیز له‌خۆبایی نه‌بووه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌شی داوه به‌رهه‌می پوختترمان پێشکه‌ش بکات، ڕۆشنبیرو ئهدیبو نوسه‌ر ده‌بێت له‌ژیاننامه‌و خوڕهوشتهکانی که‌ڵک وهربگرنو بیکه‌نه مه‌شخه‌ڵ له‌گۆڕه‌پانی ڕۆشنبیرییاندا، به‌مه روَحی مامۆستا شاد ده‌بێته‌وه . هه‌ره‌وه‌ک خۆی له‌پێشه‌کی کتێبی (مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی)دا ده‌ڵێ:ده‌مێ ساڵه، بگره ئه‌وه‌ته‌ی هۆشم کردۆته‌وه، له‌کانگای دڵه‌وه حه‌زم لهئهدهبو ئه‌ده‌بیات کردووه، به‌و بۆنه‌وه گه‌لێ جار خووم ئه‌دایه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه که ئاشنایه‌تیان به‌ئه‌ده‌به‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی هینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات چ عه‌ره‌بی، چ فارسی، ئه‌مه بێجگه له‌ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژئاوا – جۆش‌و خرۆشێکی ئهدامێو ئه‌یخستمه عاله‌مێکی تره‌وه، ماوه‌یه‌کی باش ئه‌مه ئیشم بوو، به‌بێ ئه‌وه بچم به‌لای بیروباوه‌ڕێکی ترا ! ……. مومتاز حه‌یده‌ری له‌چله‌ی ماته‌مینی مامۆستای نه‌مردا ده‌ڵێت: ((مردوو لنگی درێژ ده‌بێته‌وه) ئه‌وه‌تا به‌ر له‌ساڵ‌و نیوێک وتارێکم له‌خولی دووه‌می ژماره‌ی(12)ی نوسه‌ری کورد له‌ژێر ناوی (مامۆستا سه‌جادی، خه‌رمان به‌ره‌که‌ت)دا نوسی، داوای ئه‌وه‌م کرد تا مامۆستا سه‌جادی له‌ژیانه میهره‌جانێکی ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ی ڕێزگرتنی بۆ ساز بکرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆریش به‌داخه‌وه، به‌تاقه دێڕێکیش پێشوازی پێشنیاره‌که نه‌کرا ….. !! ئێستاکه‌ش وا ڕۆڕۆی بۆ ده‌که‌ین، فرمێسکی بۆ ده‌ڕێژین، ئه‌رێ تاکه‌ی، زیندووکوژهی مردوو په‌رست بین ؟!)
مامۆستا (هه‌ژار موکریانی) له‌وتارێکیدا بۆ کۆچی سه‌جادی نوسیوێتی ( ڕۆژێک سه‌یری دوکانێکی به‌غدام ده‌کرد، چه‌قه‌ڵێکی مۆمیایی کراوی لێدانرابوو، له‌ژێر قاچیه‌وه لێی نوسرابوو (بیست‌و پێنج دیناری ته‌واو) من سه‌ری زمانی خۆم گه‌ست، هات به‌دڵما، هه‌یاران ! ئه‌م مام چه‌قه‌ڵه موحته‌ره‌مه ئاخۆ ده‌بێت به زیندوویی سه‌ر شاعیر، نوسه‌ر، هونه‌رمه‌ندێکی کورد بوبێ له‌ژیانیدا لهبرسانو له‌ترسان ئۆقره‌ی نهبوبێو ئێستاکێ لاشه‌ی مۆمیایی به‌م ده‌ردو مه‌خسه‌ره چوبێ؟ کێ ئه‌زانێ؟ هه‌زار دانه به‌زیندویی فلسێ ناژی )، هه‌ژار درێژه‌ی به‌وتاره‌که‌ی ده‌داو باسی چه‌ند ڕۆشنبیرێکی کورد ده‌کات ( مه‌لا مارفی کۆکه‌یی) ئه‌گه‌ر بێژم له‌برسا مرد ڕه‌نگه باوه‌ڕم پێنه‌که‌ن، چونکه ئه‌و ده‌م نانی وشک زۆر هه‌رزان بووه ... قانیع هه‌تا مرد نان‌و دۆی خۆی له‌په‌نایه‌ک نه‌دی ... فایه‌ق بێکه‌س که چریکه‌ی گوێی دوژمنانی که‌ڕ ده‌کرد، دوو لێفه‌ی له‌ماڵدا نه‌بوو که خۆی‌و منداڵه‌کانی پێداپۆشێ به‌قه‌رزداری مرد .... گۆران ئه‌و ئه‌ستێره گه‌شه‌ی ئاسمانی ئه‌ده‌بیاتی کورد، بۆ دابینبوونی بژێوی ده‌گاته یافای فه‌ڵه‌ستین وتاربێژی ڕادیۆی (شه‌رقی ئه‌دنا) بێ ... جگه‌رخوێن په‌نجا ساڵ پتر بۆ شیعر‌و چیرۆکی کوردی چه‌وسایه‌وه له‌جیاتی نان خوێنی جگه‌ری خۆی ده‌خوارد، چه‌ند له‌کوردستان ژیا‌و من ده‌مناسی گهسکلێدهریکۆڵانان له‌و تێرتربوون، که‌س ئیره‌یی پێ نه‌ده‌برد، ئه‌وانه له‌ژیان ئاوابون له‌پاش مردنیان چا‌وا بوون ؟)
ئه‌مه‌ش ناوی کتێبهکانیو ساڵی دانانیان:
1- مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، (1952)و (چاپی دووه‌م 1971)
2- ناوی کوردی، (1953) .
3- ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی یه‌که‌م، (1957)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005)
4- ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی دووه‌م، (1957)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
5- ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی سێیه‌م، (1958)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
6- ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی چواره‌م، (1968)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
7- ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی پێنجه‌م، (1972)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
8- ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی شه‌شه‌م، (1979)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
9- ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی حه‌وته‌م، (1980)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
10- ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی هه‌شته‌م، (1983)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
11- گه‌شتێک له‌کوردستاندا، (1956) .
12- شۆڕشه‌کانی کورد (1959)و (چاپی دووه‌م 2005) .
13- هه‌میشه به‌هار (1960) .
14- ده‌ستوورو فه‌رهه‌نگی زمانی کوردی، (1961) .
15- ئه‌ده‌بی کوردی‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی، (1968) .
16- نرخ شناسی، (1970) .
17- دوو چامه‌که‌ی نالی‌و سالم، (1973) .
18- کورده‌واری، (1974) .
19- ده‌قه‌کانی ئه‌ده‌بی کوردی (1978) .
20- خۆشخوانی، (1978) .
دوو نامیلکه شی ده‌رکردووه، یه‌که‌میان بۆ یادی شاعیری پایه‌به‌رز (پیره‌مێرد) که به‌ناوی (یادی پیره‌مێرد)ه‌وه له‌ساڵی(1951) ده‌ری کردووه که (112) لاپه‌ڕه‌یه، دووه‌میان بۆ یادی مێژوونوسی پایه‌به‌رز (محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ) که به‌ناوی (یادی کۆچی محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی)ه‌وه له‌ساڵی (1948)دا ده‌ری کردووه که 80لاپەڕەیە.